سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد یەکەی هەشتا هەڵدەوەشێتەوە و بەناوی فەرماندەی دەڤەری یەک دەخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ دووشەممە، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هەڵوەشاندنەوەی یەکەی هه‌شتا لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانی هەرێمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی یەکەی هه‌شتا دەرچووە و بەناوی فەرماندەی دەڤەری یەک دەخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، فەرماندەی دەڤەری یەک لە شەش فیرقەی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە پێکدێت و لەم نزیکانەدا بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی، بڕیارە سبەی سێشەممە، لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەمەریکا کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە هەماهەنگی و پشتیوانە لۆجستییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.