Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:50

شازادەی سعوودییە سەردانی ئەمریكا دەكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودییە سبەی سێشەممە بە سەردانێك دەگاتە ئەمریكا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە.

دیوانی شاهانەی سعوودییە بڵاوی كردەوە: لەسەر بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سبەی سێشەممە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودییە سەردانی ئەمریكا دەكات.

بەگوێرەی راگەیەنراوی دیوانی شاهانە سعوودییە، ئامانجی سەردانەكە بەهێزكردنی پەیوەندییەكان دەبێت لە بواری نەوت و ئاسایش و هەروەها فراوانكردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانی و تەكنەلۆژیا و وەزەی ئەتۆم لەنێوان سعوودییە و ئەمریكا.

ئەم سەردانەی محەمەد بن سەلمان دەبێتە یەكەم سەردانی شازادەی جێنشینی سعوودییە لە دوای رووداوی كوشتنی جەمال خاشقچی نووسەر و رەخنەگری سعوودییە لە ساڵی 2018 لە ئەستەنبۆڵ كە كاردانەوەیەكی گەورەی جیهانی لێ كەوتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.