ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، بەڕێوەبەرێکی پێشووی شارەوانیی قەزایەک لە پارێزگای زیقار به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزادرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی وه‌رگرتنی به‌رتیل له به‌ڵێنده‌رێك له‌پای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانی.
دەستەی ده‌ستپاكی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگەیاندووه: دادگای تاوانەکانی زیقار بڕیاری سزادانی ئامادەبوونی دەرکرد، کە بریتییە لە زیندانیکردنی بەڕێوەبەری شارەوانییەک لە پارێزگای زیقار بۆ ماوەی شەش ساڵ، لەگەڵ سەپاندنی سزای دارایی، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی بەرتیل وەرگرتن له به‌ڵێنده‌رێك.
ده‌سته‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه: تاوانبارەکە لە کاتی وەرگرتنی بڕی (7 ملیۆن و 5 سەد هەزار دینار) وەک قیستی یەکەم، بە تاوانبارێتی ئاشکرا دەستگیر کرا، لە بەرامبەر تەواوکردنی مامەڵەکانی خەرجکردنی پێشینەکان و بڕە پارەی پڕۆژەیەک کە لەلایەن شارەوانییەوە درابوو بە کۆمپانیایەک.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشداوه، دادگا دوای وردبوونەوە لە بەڵگە و سەلمێنەرەکانی کەیسەکە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەكانی دەستە، بۆیە بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند كه‌یسه‌كه به‌رز كرایه‌وه و بە ئامادەبوونی خۆی بڕیاردرا بۆ ماوەی شەش ساڵ زیندانی بکرێت لەگەڵ سزای دارایی، بە پشتبەستن بە بڕگە یاساییه‌كانی بڕیاری (160ی ساڵی 1983 / دووەم / 1).
جێی باسە، دەسته‌ی ده‌ستپاكی حكوومه‌تی فیدڕاڵ لە تشرینی یەکەمی رابردوودا رایگەیاندبوو کە کارمەندانی لە پارێزگای زیقار توانیویانە بەڕێوەبەرێکی پێشووی شارەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی پارێزگاکە دەستگیر بکەن، ئه‌وه‌ش لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل لە یەکێک لە بەڵێندەرەکان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.