سەرۆکایەتی فەرەنسا رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی و هاوتا ئۆکراینییەکەی ئەمڕۆ دووشەممە نامەیەکیان واژۆکردووە بۆ دابینكردن و فرۆشتنی 100 فڕۆکەی جەنگی ڕافال و كه‌ره‌سته‌ی بەرگریی ئاسمانی دیکە لە کۆمپانیاکانی فەرەنسا بۆ ئۆكراینا.
ئاژانسی هه‌والی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕێککەوتنەکە گرێبەستێكی دوورمه‌ودای قه‌رزه بۆ قرۆشتنی 100 فڕۆکەی جەنگی ڕافال لەلایەن كۆمپانیاكانی فه‌ره‌نسا به ئۆكراینا له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی له‌بواری به‌رگریی ئاسمانی كه سیستەمی ڕادار و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دیاری دەکات.
سەرۆکایەتی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، نامەی نیازباشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌نێوان ماكرۆن و زێلینسكی واژۆكراوه كه په‌یوه‌سته به ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنی نێوانیان له‌بواری دابینكردنی فرۆكه‌ی جه‌نگی بۆ ئۆكراینا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: پێشبینی دەکرێت لە ماوەی نزیکەی 10 ساڵی داهاتوودا رێككه‌وتنه‌كه به‌ته‌واوی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی هێزی به‌رگریی ئاسمانی ئۆكراینا.
جێی باسه، ماوه‌ی نزیكه‌ی چوارساڵه ئۆكراینا له شه‌ڕێكی سه‌خت دایه له‌گه‌ڵ له‌شكركێشی سوپای رووسیا و تا ئێستا چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی و خودی ئه‌مه‌ریكاش به هاوكاریی دارایی و لۆجیستی پشتگیریی ئۆكراینایان كردووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.