كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیەنن.
جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: كۆمیسیۆن كاری بەراوردكردنی ئەنجامەكانی تەواو كردووە و سبەی دووشەممە ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت.
راشیگەیاند: دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن، دەرگەی سكاڵا دەكرێتەوە و سكاڵاكانیش لەلایەن دەستەی دادوەری كۆمیسیۆن سەیر دەكرێت.
گوتەبێژی كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش دا، دوای یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان، كۆمیسیۆن ئەنجامەكان پەسند دەكات و بۆ دادگای باڵای فیدڕالی دەنێرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش پەسندی بكەن و كۆتایی بە پڕۆسەی هەڵبژاردن بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.