هەڵبژاردەی پورتوگال ئەمشەو یەكشەممە سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد و بەفەرمی سەركەوتنی بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2026 مسۆگەر كرد.
هەڵبژاردەی پورتوگال لەچوارچێوەی دوایین یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 لەنێو یاریگەی دۆ دراگاو مێوانداری هەڵبژاردەی ئەرمینیای كرد.
هەڵبژاردەی پورتوگال بە ئاست و ئەنجام سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد و بە 9-1 گۆڵ یارییەكەی بردەوە.
بەم سەركەوتنە گەورەیە، هەڵبژاردەی پورتوگال ژمارەی خاڵەكانی كردە 13 و هەر لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەكەی مایەوە، هەروەها راستەوخۆ سەركەوتنی بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2026 مسۆگەر كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو یارییەدا بەشداری نەكرد، چونكە لە یاریی رابردوودا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیرلەندا كارتی سووری وەگرتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.