Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 09:19

لەسەر رووداوی تەقەكردن لە ماڵێك لە كەركووك حەوت كەس دەستگیركران

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەی رووداوی تەقەكردن لە ماڵێك لە سنووری پارێزگای كەركووك رایگەیاند: فەرمانی دەستگیركردن بۆ حەوت كەس لە دەستدرێژییەكە جێبەجێ كرا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەنراوێكدا راگەیاند: هێزێکی ئەمنی هاوبەش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و پۆلیسی کەرکووک بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ حەوت کەس جێبەجێ کرد کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر خێزانێک لە پارێزگای کەرکووک.

راشیگەیاند: ئەو حەوت كەسە هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو خێزانە و تەقەیان کردووە و هەوڵی ڕفاندنی یەکێک لە کوڕەکانیان داوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە: ئەو هێرشە لەلایەن پاسەوانەکانی پەرلەمانتار موهەیمین ئەلحەمدانی ئەنجامدراوە و هەروەها هێرشکردنە سەر ئەفسەرێکی سوپا کە هەوڵی داوە رێگری بکات لە رووداوەدا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختیشی كردەوە كە: هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەبووە.

ئاماژەی بەوەش داوە كە ئاسایشی هاووڵاتییان و شکۆمەندی ئەو دامەزراوە سەربازییە هێڵی سوورن، هەر سەرپێچییەک لەم سنوورانەش جێگەی قبووڵ نییە.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان باس لەوە كراوە كە: لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەبووە، ئەمەش پەیامێکی ڕوونە کە یاسا بەبێ جیاوازی ڕێڕەوی خۆی دەگرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.