ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی ئۆنلاین پشتگیریی خۆی بۆ هانده‌رانی یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ دووپات كرده‌وه و ده‌نگی دا بۆ ئه‌وه‌ی كه هانده‌رانی یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ نازناوی باشترین هانده‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ست بێنن.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی له والی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نووسیوویه‌تی : به ده‌نگدانى ئۆنڵاين پشتگيریم له هانده‌رانى يانه‌ى وه‌رزشيى زاخۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ى نازناوى يه‌كه‌مين باش‌ترين هانده‌ران له‌سه‌ر ئاستى جيهان ببه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه: هيواخوازم هه‌موو كوردستانييان له هه‌ر كوێ بن، به‌شدار بن و ده‌نگیان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نازناوه جيهانييه‌كه ببه‌نه‌وه.
له دوماهی په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: سوپاس بۆ فیفا که هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆی به یه‌کێک له سێ کاندیده‌کان ده‌ستنیشان کرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.