ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە کۆتایی بەو وێستگانە هاتووە کە مابوون و پێشبینی دهكهن ئەنجامە کۆتاییەکان ئەمڕۆ یان سبەی رابگەیەنرێن.
جومانە غهلای گوتەبێژی راگەیاندنی کۆمیسیؤنی ههڵبژاردن، به ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتووه : کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان کۆتایی بەو وێستگانە هێناوە کە مابوون و دەنگەکانیان ژمێردراون.
راشیگهیاند: سەرجەم ئەنجامەکان بە ڕێژەی 100% لەگەڵ جیاکردنەوە و ژماردنی دەستیدا یەکدەگرنەوە و تهواو بوونه.
گوتیشی: کۆمیسیۆن، ئەمڕۆ دەستی بە ژماردنی کورسییەکان و کورسییەکانی کۆتای ژنان و کۆتایی پێکهاتەکان کردووە، هەروەها نووسینگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی ئەنجامەکان بۆ هاوپەیمانێتییەکان و پارتەکان و کاندیدەکان.
جومانه غهلای ئهوهشی خستووهتهڕوو : کە پێشبینی دەکرێت ئەنجامە کۆتاییەکان ئەمڕۆ یان سبەی ڕابگەیەندرێن و دوای راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان بە بڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران، کۆمیسیۆن دەرگای تانە لێدان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەکاتەوە کە لە ڕۆژی دواترەوە دەستپێدەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.