Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 02:14

یانەی سرێشمە گڕی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەردا

کوردستان TV
100%

یانەی سرێشمە، کە بۆ یەکەمجارە بەشداریی لە خولی پلە دووەکانی کوردستان دەکات، بەردەوامە لە بەهێزکردنی ڕیزەکانی و گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەک یاریزانی نوێ لە یانەکانی سۆران، هەڵۆ و ڕواندز واژۆ کرد.

یانەی سرێشمە، کە ئەمساڵ بۆ یەکەمین جارە بەشداریی لە خولی پلە دووەکانی کوردستان دەکات، لەم ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا بەردەوام بووە لە بەهێزکردنی ڕیزەکانی و چەندین گرێبەستی نوێی واژۆ کردووە و بەمەش گڕی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەرداوە.

ناوی یاریزانە نوێیەکان و هێڵەکانیان بەم شێوەیەیە:

• زانیار جەعفەر - هێڵی هێرشبەر - لە یانەی سۆرانەوە
• ئیبراهیم حسێن - هێڵی ناوەڕاست - لە یانەی هەڵۆوە
• سەهیم ڕزگار - هێڵی ناوەڕاست - لە یانەی ڕواندزەوە
• حسێن ئەلسەعدی - گۆڵپارێز - لە یانەی هەڵۆوە
• عیسا ئەیووب - هێڵی بەرگری - لە یانەی ڕواندزەوە
• ئیدریس عەبدوڵڵا - هێڵی ناوەڕاست - لە یانەی هەڵۆوە
• سەمیع سەردار - هێڵی بەرگری - لە یانەی هەڵۆوە
• حەسەن فەرەج - هێڵی هێرشبەر
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.