Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:22

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری درووست بوونی تەم هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، کاریگەری ئەم شەپۆلى باران بارینەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە بۆ ئەمڕۆش بەردەوامى دەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە، 16ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بارانبارین بەردەوام دەبێت بە شێوەیەک لە هەندێک ناوچە بە پچڕ پچڕی دەبێت و لە هەندێک ناوچەش ئاستی دابارین زیاتر دەبێت ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە، لە شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت لەسەر ناوەچەکەمان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە1-2 پلە، لە ناوچە شاخاویەکان 2-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

پێشبینیش دەکات ڕۆژی دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەم، لە بەرەبەیان ئەگەرى دروست بوونى تەم هەیە لەسەر زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی یەکشەممە، 16ـی تشرینی دووەم.

هەولێر: 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17  پلەی سیلیزی

کەرکووک: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.