Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 16:28

پەرلەمانتارێک لە کەرکووک لە سەر کۆمێنتێک بە چەک هێرش دەکاتە سەر ماڵێک

کوردستان TV
100%

بنکەی پۆلیسی دیبس ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی دووەم، بڵاوی کردەوە: کاتژمێر 16:00، ئاگادار کراینەوە لەبارەی پێکدادانێکی چەکداری لە گوندەکانی کۆلان و عەلا غێر، هێزێکی هاوبەش لە پۆلیسی عێراقی و ناوخۆیی، بە فەرمانی لێژنەی لێکۆڵینەوە، ڕووبەڕووی چەکداران بوونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان پەرلەمانتار مەهیمن عەلی حەمدانی لە لیستی تەقەدوم بەهۆی ئەوەی یەکێک لە ناسیاوەکانی کۆمێنێکی نەشیاوی بۆ کردووە بە چەک هێرشی کردووەتە سەر ماڵەکەی و لەلایەن خاوەن ماڵەکەوە سکاڵای لێکرا.

لەم ڕووداوەدا، جگە لە دزینی پارەی حکوومەت و موڵکی هاووڵاتییان، چەکدارانی قاعیدە کە (مەهیمن عەلی حەمدانی) و (حەمادی عەبدوڵڵا حەسەن) سەرپەرشتییان دەکرد، سێ هاووڵاتییان ڕفاندووە: (عەبدوڵڵا حەسەن حەمزە)، (عەبدوڵڵا بێداح عەلی)، و (عادل جارج درویش).

پێکدادانەکە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە. دوو چەکداری عێراقی، (محەمەد غازی حەسەن فەریقی) و (محەمەد جودەی)، بریندار بوون. هەروەها ژمارەیەک خانووی هاووڵاتییان ئاسەواری گوللـەی پێوە دیار ماوە.


کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.