ئه‌مرۆ شه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند رێنماییه‌كی وه‌كو هۆشداری بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ شۆفێران كه پابه‌ندی یاساكانی هاتووچۆ بن له‌كاتی دۆخه سه‌خته‌كانی كه‌شوهه‌وا و بارانباریندا.
له رێنماییه‌كه‌كانی هاتووچۆی گشتیی هه‌رێمدا هاتووه:
یه‌كه‌م// پابەند بوونی تەواو بە هێماکانی هاتووچۆ بە تایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و ڕێگاکان.
دووه‌م // پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلی خۆت و ئۆتۆمبێلەکانی بەردەمت.
سێیه‌م// مافی پیادەکان بدە و هاوکارییان بکە لە پەڕینەوەیان لە شەقامەکان.
چواره‌م // پێش دەستکردن بە ڕۆشتن دڵنیابەوە لە فڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت، تایەکان.
پێنجه‌م // پێویستە هەر یەک لەم پارچانە لە ئۆتۆمبێلەکەتدا هەبن وه‌كو " ئاگر کوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر، پێویستیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادە بێت بۆ بەکارهێنان ."
شه‌شه‌م // لەو شوێنانە دوور بكه‌وه کە کۆبوونەوەی ئاو یان لافاوی تیادا دروست دەبێت.
هاتووچۆی گشتیی هه‌رێم داواشی له شوفێران كردووه كه له كاتی پێویستدا هەمیشە ئەم ژمارانەی خوارەوەیان لە یاد بێت :
440 ـ کۆنتڕۆڵی هاتووچۆ
115 ـ بەرگری شارستانی
122 ـ فریاگوزاری تەندروستی
104 ـ پۆلیسی فریاکەوتن
106 ـ کۆنتڕۆڵی ئاسایش
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.