Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 16:06

گووگڵ ناوه‌ندێكی نوێی کۆمپیوتەری هەور و زیرەکی دەستکرد داده‌مه‌زرێنێت

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای گووگڵ رایگەیاند کە تا ساڵی 2027 به‌ به‌های 40 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ویلایەتی تەکساس دەکات بۆ دروستکردنی دامەزراوەیەکی نوێی کۆمپیوتەری هەور و زیرەکی دەستکرد.

گووگڵ لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە کە ئەم ملیارەها دۆلارە بۆ دابینکردنی بودجەی ناوەندە نوێیەکانی داتا لە بەشی باکووری ویلایەتەکە بەکاردەهێنرێت، به‌ ئامانجی بەهێزکردنی زیاتری ته‌مه‌نی 15 ساڵەی کۆمپانیاکە لە ویلایەتی تەکساسدا.

ووگڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، وەبەرهێنانەکەی ئەم دواییەیان لە ویلایەتی تەکساس تەنها پشتگیریکردنی هێزی کار و دامەزراوەکانی ویلایەتەکە نییە، بەڵکو ئامانجیەتی دڵنیابین لەوەی ئەمریکا ئەو بناغە تەکنەلۆژییە دەپارێزێت کە پێویستە بۆ ئەوەی لە پێشەنگی زیرەکی دەستکرددا بمێنێتەوە لە ئاستی جیهانیدا.

لای خۆیه‌وه‌، کۆمپانیای OpenAI کە دروستکەری ChatGPT یە، ئەمساڵ یەکێک لە گەورەترین بەڵێنەکانی دا، نیازی خۆی بۆ دروستکردنی ناوەندێکی نوێی داتا لە شاری ئەبیلین لە ویلایەتی تەکساس ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەورەی ستارگەیت بە بڕی 500 ملیار دۆلار، بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەیەک کە سۆفتبانک، ئۆراکل، مایکرۆسۆفت و ئێنڤیدیا لەخۆدەگرێت.

گووگڵ زیاتر پشتڕاستی کردەوە کە سندوقێکی 30 ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییەکانی وزە لە ویلایەتی تەکساس دامەزراندووە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.