بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ڕایگەیاند، کەشی 48 کاتژمێری داهاتوو لە زۆربەی ناوچەکان نیمچە هەور و هەوری باراناوی دەبێت. پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم ببارێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر ببنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2025:
ئاسمان نیمچە هەور و هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت و خێرایی با لەگەڵیدا چالاک دەبێت. دوای نیوەڕۆ هەندێک شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی دەبێت. پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. پلەی گەرمی کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی یەکشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2025:
ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، بارانبارین لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت و لە هەندێک کات و شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی دەبێت.
پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20
سلێمانی: 19
دهۆک: 18
زاخۆ: 19
کەرکووک: 21
هەڵەبجە: 20
سۆران: 17
حاجی ئۆمەران: 7
گەرمیان: 22
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.