سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی 241 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە خەڵکی ئەم شارە کرد و ڕایگەیاند سلێمانی شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە.
ڕۆژی هەینی 14ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 241 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: " گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم".
مەسرور بارزانی بە ئاماژە کردن بەوەی "سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاری ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەرییە لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا" جەختی کردووەتەوە کە ئەم شارە "شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە".
دڵنیاییشی داوە کە " حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.