بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردووهتهوه، شەپۆلی بارانبارینەکە لە شەوی شەممە، ڕێکەوتی 2025/11/14 دەست پێدەکات و تاکوو ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 2025/11/16 بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ئاماژە بەوەش دەدات، شەپۆلەکە سەرەتا بە نمەباران دەست پێدەکات، دواتر کاریگەریی زیاد دەبێت، بەجۆرێک هەندێکجار هەورەتریشقە و بارانی لەگەڵدا دەبێت.
ئهوهش خراوهتهڕوو: ئەگەری بڕێکی کەم لە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەیە.
ئهوهش هاتووه: هەروەها بڕی بارانبارین بەگوێرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان جیاواز دهبێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
- هەولێر 25 - 30 ملم
- سلێمانی 35 - 40 ملم
- دهۆک 40 - 50 ملم
- کەرکووک 50 - 55 ملم
- هەڵەبجە 15 - 20 ملم
- گەرمیان 30 - 40 ملم
- زاخۆ 60 - 70 ملم
- سۆران 50 - 60 ملم
- ڕاپەڕین 60 - 70 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.