ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆميسیۆنی باڵای سەربەخۆيی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی سكاڵاكان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە 101 سكاڵا، كه له‌لایه‌ن حزب و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به پێشڵكارییه‌كانی رۆژی هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شی كۆمیسیۆن كراوه.
جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمیسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووه: تا ئێستا ژمارەی سكاڵای پێشكەشكراو سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان گەیشتووەتە 101 سكاڵا.
ئاماژەی بەوەشكرد : سكاڵاكان دابەشكراون بەسەر 44 سكاڵا تایبەت بە دەنگدانی تایبەت و 57 سكاڵا تایبەت بە دەنگدانی گشتی.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له كۆمیسیۆنه‌وه به‌دواداچوونی رژد بۆ سه‌رجه‌می سكاڵاكان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.