ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە زیاد بەتاریسە کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە لەپێناو بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە.
کونسوڵی گشتیی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئامادەیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئوردنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.