سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی برای سەرۆککۆماری عێڕاق، سەرەخۆشیی لە لەتیف ڕەشید و خانەوادە و کەسوکاری کرد.
دەقی پەیامی پرسەی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی "شەماڵ ڕەشید"، برای دکتۆر "لەتیف ڕەشید" (سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ)ـم پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێز دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ و خانەوادە و کەسوکاریان دەکەم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو شەماڵ ڕەشید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.