نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند سووریا پەیوەست بووە بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و لەمەودوا لە دژایەتیکردنی پاشماوەکانی داعش، سوپای پاسداران، حەماس و حیزبوڵڵا، هاوکاریی ئەمریکا دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی دووه‌می 2025، تۆماس جەی باراک جونیۆر، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا، ڕایگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه "خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌یه له مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ‌دا." راگەیاندراوەکەی باراک دوای سه‌ردانه‌کەی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆکی سوریا، بۆ کۆشکی سپی هات که تێیدا سەرۆکی ئەمریکا هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م سزاکانی سه‌ر سوریای ڕاگه‌یاند.
تۆم باراک ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئەحمەد شه‌رع پابه‌ندبوونی خۆی به په‌یوه‌ستبوون به هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ڕاگه‌یاندووه. به قسه‌ی باراک، "ئه‌مه چوارچێوه‌یه‌کی مێژووییه و گواستنه‌وه‌ی سوریا نیشان ده‌دات له سه‌رچاوه‌ی تیرۆر بۆ هاوبه‌شێک له شه‌ڕی دژه‌تیرۆر." وه‌ک باراک ڕوونی کرده‌وه، دیمه‌شق ئێستا چالاکانه هاوکاریی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له دژایه‌تیکردنی پاشماوه‌کانی داعش، سوپای پاسداران، حه‌ماس، حیزبوڵڵا و تۆڕه تیرۆریستییه‌کانی تر.
باراک ئاماژەی بەوەش کرد له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆڵیدا لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، تورکیا و سووریا، چوارچێوه‌ی ئه‌مریکی-تورکی-سوری داڕێژرا بۆ تێکه‌ڵکردنی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (SDF) له په‌یكه‌ری ئابووری و به‌رگری و مه‌ده‌نیی نوێی سوریا و پێناسه‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و سوریا و ئیسرائیل، و به‌هێزکردنی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که پشتگیری ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌کات، جگه له چه‌ندین پرسی سنووری لوبنان.
هەروەها داوای له کۆنگرێس کرد یاسای قه‌یسه‌ر هه‌ڵبوشێنێت بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی نوێی سوریا بتوانێت ئابوورییه‌که‌ی ببوژێنێته‌وه و گه‌لی سوریا گه‌شه بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.