Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 06:39

ئەمریکا زنجیرەیەک گەمارۆی نوێی خستە سەر تۆڕێکی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە بەرنامەی مووشەکی و درۆنی ئێران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا 32 کەسایەتی و دامەزاراوەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی مووشەکیی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2025، ئۆفیسی کۆنترۆڵی داراییەکان لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند 32 کەسایەتی و دامەزاراوە کە لە ئێران، ئیمارات، تورکیا، چین، هۆنگ کۆنگ، هیند، ئاڵمانیا و ئۆکراینا نیشتەجێن، بە هۆی چالاکییان لە تۆڕی دابینکردنی پێداویستییەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستی و درۆنی ئێران، خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.

جۆن هێرلی، جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریسم و زانیاریی دارایی بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە جەختی کردەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرانسەری جیهان لە تۆڕێکی دارایی بۆ سپیکردنەوەی پارە، کڕینی پێداویستییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی و درۆنیی خۆی و پشتیوانی لە گرووپە بەوەکالەتەکان کەڵک وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد "بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، سیاسەتی زۆرترین گوشار لەسەر ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت".

هێرلی گوتیشی "ئەمریکا چاوەڕوانیی لە وڵاتانی جیهان هەیە، گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئێران بە تەواوی جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی دەستڕاگەیشتنی ئەم وڵاتە بە سیستەمی دارایی جیهان بپچڕێنن".

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.