بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی سیستەمی سانتلیگۆ پارتی 10 کورسیی هەولێر دەبات و ئەو زانیارییانەی کە باس لە کەمکردنەوەی کورسییەکانی پارتی دەکەن بەهەڵە بڵاو کراونەتەوە.
بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی لەسەر ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە پارێزگای هەولێر کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەپێی سیستمی سانتلیگۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان (10) کورسیی هەولێر بە جیاوازیی زیاتر لە (5000) پێنج هەزار دەنگ دەبات".
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە "ئەم بابەتە بە هەڵە لەلایەن لایەنێک بڵاو کراوەتەوە و کورسییەکی پارتی کەم کردووەتەوە".
بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی ڕوونیشی کردووەتەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو وێستگانەی لە هەولێر هەژمار نەکراون، بریتین لە (7-8) وێستگە.
هەروەها جەختیان لەوە کردەوە "دەنگەکان بە فەرمی لەبەردەستن، بۆیە لە هەر دەنگێکی خۆمان بە توندی بەرگری دەکەین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.