Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 10:31

رێژەی دەنگەكانی پارتی لە سنووری پارێزگای كەركووك

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییانەی كۆمیسیۆن بڵاوی كردۆتەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای كەركووك (59،294) دەنگی بەدەستهێناوە.

ئەمشەو چوارشەممە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدانی بڵاو كردەوە.

بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییانە، لە سنووری پارێزگای كەركووك (619،786) دەنگدەر بەشدارییان لە هەڵبژاردن كردووە كە دەكاتە رێژەی 65.02%.

پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای كەركووك (59،294) دەنگی بەدەستهێناوە.

ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان بەشێوەیەكی گشتی لە سنووری پارێزگای كەركووك بەمشێوەی خوارەوەیە:-

1- یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 178،629 دەنگ

2- حزبی تەقەدوم: 107،016 دەنگ

3- جەبهەی توركمانی: 66،175 دەنگ

4- پارتی دیموكراتی كوردستان: 59،294 دەنگ

5- هاوپەیمانی عەرەبی: 53،039 دەنگ

6- هاوپەیمانی عەزم: 46،404 دەنگ

7- هاوپەیمانی ئینقازی توركمان: 32،721 دەنگ

وێنە: ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان لە سنووری پارێزگای كەركووك:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.