Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 10:31

پارتی لە دهۆك یەكەمە و زۆرترین رێژەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە

کوردستان TV
100%

پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆك زۆرترین رێژەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و لە پلەی یەكەمدایە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە سنووری پارێزگای دهۆك (623،852) كەس لە سنووری پارێزگای دهۆك دەنگیانداوە كە دەكاتە رێژی بەشداریكردنی 77.47%.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی كۆمیسیۆن، پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆك (413،698) دەنگی بەدەستهێناوە و لە پلەی یەكەمدایە.

ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان لە سنووری پارێزگای دهۆك بەمشێوەی خوارەوەیە:-

1- پارتی دیموكراتی كوردستان: 413،698 دەنگ

2- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: 72،959 دەنگ

3- رەوتی هەڵوێست: 18،314 دەنگ

4- نەوەی نوێ: 14،671 دەنگ

5- بەرەی گەل: 2،788 دەنگ

6- یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 2،423 دەنگ

7- كۆمەڵەی دادگەری: 1،419 دەنگ

وێنە: ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان لە سنووری پارێزگای دهۆك:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.