Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 18:43

سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سیداد بارزانی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2025، فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سیداد بارزانی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام دا.

ئامانج لە پەیوەندییەکە، گەیاندنی پیرۆزبایی بوو بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و مسۆگەرکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ.

سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر داوای لە سیداد بارزانی کرد، ئەم پیرۆزباییە بگەیەنێتە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرکونسوڵی ئێران گوتی: "مسۆگەرکردنی ئەم هەموو دەنگە، لە ئەنجامی کار و بەرنامەیەکی دیراسەکراو و واقیعی، خۆ بەدوورگرتن لە منافەسەی ناپەسند و موهاتەراتی ئیعلامی بەدەست هاتووە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.