كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاو كردەوە.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان، پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی (68،596) دەنگی بەدەستهێناوە.
كۆمیسیۆن هەروەها رایگەیاندووە كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی (738،285) دەنگدەر بەشدارییان لە هەڵبژاردن كردووە كە دەكاتە رێژەی 60.15%ی دەنگدان.
ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەمشێوەی خوارەیەوە:-
1- یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 240،899 دەنگ
2- رەوتی هەڵوێست: 75،330 دەنگ
3- نەوەی نوێ: 69،752 دەنگ
4- پارتی دیموكراتی كوردستان:68،596 دەنگ
5- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: 65،295 دەنگ
6- كۆمەڵەی دادگەری: 34،557 دەنگ
7- بەرەی گەل: 10،921 دەنگ
وێنە: ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.