بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە كە كۆی گشتی (369،118) دەنگی بەدەستهێناوە و لە پلەی یەكەمدایە.
رێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتییان لە دەنگدان لە سنووری پارێزگای هەولێر 71.65% بووە، هەروەها ژمارەی بەشداریكردنی هاووڵاتییان لە دەنگدان بریتی بووە لە 798،986 دەنگدەر.
ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەمشێوەی خوارەوەیە:
1- پارتی دیموكراتی كوردستان: 369،118 دەنگ
2- یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 97،301 دەنگ
3- رەوتی هەڵوێست: 63،288 دەنگ
4- نەوەی نوێ: 38،911 دەنگ
5- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: 28،650 دەنگ
6- كۆمەڵەی دادگەری: 13،772 دەنگ
7- بەرەی گەل: 5،584 دەنگ
وێنە: ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان لە سنووری پارێزگای هەولێر:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.