Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 22:44

لە عێراق حاڵەتی ئامادەباشی ئاستی (ج) هەڵگیرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەواوی عێراق حاڵەتی ئامادەباشی لە ئاستی (ج) هەڵگیرا و دەرگەی كردنەوەی مۆڵەت لەنێو هێزە ئەمنییەكان كرایەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی خستبووە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی ئاستی (ج) لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەگوێرەی سەرچاوەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان و گواستنەوەی سندووقەكانی دەنگدان بۆ بنكەی سەرەكی لە بەغدا، حاڵەتی ئامادەباشی هێزە ئەمنییەكان هەڵگیراوە.

ئامانجی سەرەكی چوونە نێو حاڵەتی ئامادەباشی لە ئاستی (ج) بۆ هێزە ئەمنییەكان، پاراستنی بنكەكانی دەنگدان و دابینكردنی كەشێكی ئارام بووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوەیەكی ئازادانە و بێ هیچ كێشە و كەموكوڕییەك.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو لە هەرێمی كوردستان و تەواوی پارێزگاكانی عێراق پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەكان و ئاوارەكان بەڕێوەچوو، دوێنێ سێشەممەش پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی سەركەوتووانە كۆتایی هات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.