Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 17:42

هێزی ئەمنیی یەکێتی لە سلێمانی کادرێکی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکرات کوردستانیان ڕفاندووە

کوردستان TV
100%

یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێ شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامانج عەبدوڵلا کادری ئەو ڕێکخراوەیان ڕفاندووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی تشترینی دووەمی 2025، مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە داخەوە ئەمشەو کاتژمێر 12:20، لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، هێزێکی ئەمنی بە ناوی ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، بە شێوەیەکی زۆر ناشیرین و بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەیەکی بەڵتەچییانە، لە کاتی گەڕانەوە هەڤاڵ "ئامانج عەبدوڵڵا" کادری یەکێتییەکەمان بۆ ماڵەوە، لە ڕێگادا دەیڕفێنن و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە".

مەکتەبی سکرتارییەتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان جەختی کردووەتەوە "سەلامەتیی گیانی ئامانج عەبدوڵڵا لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە" و دواشی کردووە "بە زووترین کات چارەنووسی دیاری بکرێت و ئازاد بکرێت". جەختیشی کردووەتەوە بە پێچەوانەوە هەموو ڕێکارێکی مەدەنی و ئەوەی پێویست بێت دەگرنە بەر.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.