Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 14:08

جەعفەر ئیمنکی: ئەگەر سیستەم دادپەروەرانە بووبا دەبوو کورسییەکانی پارتی 60 کورسی بێت

کوردستان TV
100%

 بەرپرسی بەش هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان  ڕایگەیاند ڕێژەی دەنگەکانی پارتی زیادی کردووە و لەسەر ئاستی عێراق 30 کورسیی پەرلەمانی بەدەست دەهێنێت؛ بەڵام ئەگەر سیستەمی هەڵبژاردن دادپەروەرانە بووبا دەبوو ببێتە خاوەنی 60 کورسی.

جەعفەر ئیمنکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی ئاشکرای کرد بە پێی دوایین ئامارەکانی ژووری عەمەلیاتی پارتی، ژمارەی دەنگەکانی پارتی تا ئێستا گەیشتووەتە ملیۆنێک و 160 هەزار و 65 دەنگ و تا ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی لە لایەن کۆمیسیۆنەوە ژمارەی دەنگەکانی زیاتریش دەکات.

ئیمنکی گوتیشی ئەگەر سیستەم دادپەروەرانە بووبا، ئەگەر لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق بەراوەردی بکەی، دەبوو کورسییەکانی پارتی ئێستا 60 کورسی بێت. لەبەر ئەوەی هەر لایەنێک دەنگی زۆر بێت دەبێ کورسیشی زۆر بێت؛ بەڵام ئەم سیستەمە ڕێگا بەوە نادات.

بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد لە هەموو پارێزگاکان دەنگی پارتی زیادی کردووە. لە سلێمانی 13٪ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە کە زیاترە لە هەڵبژاردنی پێشوو. لە کەرکووکیش 16٪ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە و لە هەڵەبجە و هەولێر و نەینەوا و دهۆکیش دەنگەکانی بە ڕێژە و بە ژمارە زیادی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.