Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

لێژنەی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان: هەر كەسێك تەقە و سەركێشی بكات رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

لێژنەی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە كۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان، پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت كە پڕۆسەكە بە سەركەوتوویی تەواو كرا.

لێژنەی باڵای ئەمنی هەروەها داوای لە هاووڵاتییان كرد دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، دووربكەونەوە لە هەر رێگەیەكی مەترسیدار و ناشارستانی وەك تەقەكردن و سەركێشی هاتوچۆ، چونكە ئەنجامدەرانی رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێنەوە.

دەقی راگەیەنراوەكەی لێژنەی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان:-

بە بۆنەی تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین کە توانیان ئازادانە مومارەسەی مافی سیاسی خۆیان لە دەنگدان و هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان بکەن و ئەزموونێکی دیکەی هەڵبژاردن، وەکو یەکێک لە پایەکانی دیموکراسی، سەربخەن.

دەستخۆشی لە هێزەکانی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگری شارستانی، پێشمەرگە و ئاسایش دەکەین کە ماندوونەناسانە پارێزگاریان لە کەمپەینەکانی هەڵبژاردن و بنکەکانی دەنگدان، پرۆسەی هەڵبژاردن بە دەنگدەر و کارمەندانی کۆمیسیۆن و چاودێرەکان کرد و لە سایەی شەونخوونی ئەوان و بەهێزی ئیرادەی خەڵک، توانرا ئەو ئەزموونەش بە سەرکەوتوویی تەواو بکرێت.

سوپاس بۆ کارمەندانی کۆمیسیۆن و چاودێرانی ناوخۆیی و دەرەکی و نوێنەرانی کیانە سیاسییەکان کە پێکەوە زەمینەی بە ئازادی بەڕێوەچوونی ئەو خولەی هەڵبژاردنیان ئامادەکرد و بەڕێوە برد.

داوا لە هاووڵاتییان دەکەین کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵاوە، ڕێگای مەدەنی بۆ دەربڕینی دڵخۆشیان بە سەرکەوتنی حزب و کاندیدەکانیان بگرنە بەر و دوور بکەونەوە لە هەر ڕێگایەکی مەترسیدار و ناشارستانی وەکو تەقەکردن و سەرکێشی هاتوچۆ کە زەمینەی زیانی گیانی و ماددی لێ دەکەوێتەوە و ئەنجامدەرانی رووبەرووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.

لێژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان

بۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

11ی تشرینی دووەمی 2025

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.