ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد ئه‌لحەسسان، نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنەکان كه‌رنه‌ڤاڵێكی دیموکراسییە بۆ ته‌واوی گه‌لانی عێراق، ئاماژەی بەوەشدا کە ئه‌مرۆ رۆژێكی مێژووییه و هه‌ڵبژاردن هۆكاره بۆ سه‌قامگیریی له عێراقدا.
محه‌مه‌د ئه‌لحەسسان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاندووه: "پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق بە شێوەیەکی رێکخراو و سەلامەت و سەربەخۆ بەڕێوەدەچێت، ستایشی ئامادەکارییە باشەکانی پێش ڕۆژی دەنگدانی گشتیی کرد.
ئه‌لحه‌سسان زیاتر گوتی: هیچ ئامارێکم نییە لەبارەی رێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتییان، بەڵام روونە ئه‌وه‌ی ده‌یبینم ئه‌مرۆ دیمه‌نی كه‌رنه‌ڤاڵێكی دیموکراسییه بۆ ته‌واوی گه‌لانی عێراق، چونکە پڕۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی پارێزراو و بە ڕێکخستنێکی بەرز بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشدا: نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی کاری کۆمیسیۆن دەکات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکاندا، هیوای خواست گەلی عێراق بتوانێت لەم ڕێگەیەوە ئەو کاندید و نوێنەرانە هەڵبژێرێت کە نوێنەرایەتیی راسته‌قینه‌یان دەکەن لە قۆناغی داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.