Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 15:39

وەزارەتی پێشمەرگە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر گەنجێکی کورد لە خورماتوو دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی چەند سەربازێکی سوپای عێراقی بۆ سەر گەنجێکی کورد لە دووزخورماتوو دەکات، کە بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستانەوە کرابووە ئامانج و داوا دەکات لێپرسینەوەی جدی لەگەڵ ئەنجامدە‌رانی ڕووداوەکەدا بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی ڕەفتاری ژمارەیەک سەربازی سوپای عێراقی کرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی ڕەفتارە ناشرینەکانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکەین کە لە دووزخورماتوو هێرشیان کردە سەر گەنجێکی کورد، تەنیا لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو".

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە: "ئەم ڕووداوە پێشێلکردنێکی ڕوونی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە." هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئاڵای کوردستان نیشانەی ناسنامە و شانازیی کوردستانە، کە بەپێی دەستووری عێراقی فیدراڵی دانی پێدانراوە و هیچ کەسێک نابێت بەهۆی هەڵگرتنییەوە ببێتە ئامانجی توندوتیژی و دەستدرێژی.

وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە لایەنی یاسایی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەکات " بە خێرایی هەنگاو بنێن و لێپرسینەوەیەکی جدی بکەن لەسەر ئەم ڕووداوە و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە بدرێنە دادگا و ڕێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کردەوە نەخوازراوانە، کە خزمەت بە ئاشتی و پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی ئەم ناوچانە ناکات".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.