Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 16:05

تەقینەوەیەکی خۆکوژی له‌ پاكستان روویدا و قوربانی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، موحسین نەغەوی وەزیری ناوخۆی پاکستان رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە دەرەوەی بینای دادگا لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی شاری ئیسلام ئاباد، 12 کەس کوژران و 27 کەسی دیکەش برینداربوون.

موحسین نەغەوی وەزیری ناوخۆ لە شوێنی ڕووداوەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، له‌ ئه‌نجامی هێرشێکی خۆکوژی لە شاری کشهری کە باڵه‌خانه‌ی دادگای لێیە و ناوچه‌یه‌كی فراوانی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكه‌ روویدا و تا ئێستا 12 کەس كوژراون و نزیکەی 27 کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵدەدەین ناسنامەی خۆكوژه‌كه‌ و شوێنی ژیانی بدۆزینه‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ كامێرای چاودێری شوێنه‌كه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، هێرشبەرەکە بۆ ماوەیەک لە دەرەوەی کۆمەڵگەی دادگاکە چاوەڕێی کردووە پێش ئەوەی ئامێرە تەقەمەنیەکەی لە نزیک ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس بتەقێنێتەوە.

شایەتحاڵەکان كه‌ ئاگاداری رووداوه‌كه‌ بوونه‌ دیمەنی ترس و دڵەڕاوکێیان باس کردووە کە دوای تەقینەوەکە ناوچەکەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە زیان بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کەوتووە و خەڵکی ناوچه‌كه‌ش هەڵاتوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.