ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌رپرسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی له هه‌ولێر تا ئێستا بەبێ گرفت بەردەوامە.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: لە کاتژمێر حەوتی بەرەبەیانییەوە پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق له هه‌ولێر و شاره‌كانی كوردستان بێ گرفت دەستیپێکردووە.
راشیگه‌یاند: لە هەرێمی کوردستان 1312 بنکەی دەنگدان هەیە کە 5999 وێستگەی دەنگدانیان تێدایە و هەموویان بێ گرفت بەردەوامن لە پڕۆسەکە.
نه‌به‌رد عومه‌ر ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی گشتیی هه‌رێمی كوردستاندا 27 ئامێری ده‌نگدان تووشی كێشه‌ی ته‌كنیكی بوونه، دواتر چاره‌سه‌ر كراون و گوتیشی، ده‌نگدان تا كاتژمێر 6:00ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشی كرد، "ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 312 ناوه‌ندن كه كه به‌دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر پێنج هه‌زار و 999 وێستگه‌ی ده‌نگدان".
گوتیشی : له كاتژمێر شه‌شی ئێواره ئۆتۆماتیكی ده‌نگدان كۆتایی دێت و سندوقه‌كان داده‌خرێن و هیچ ده‌نگێك ناخوێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.