ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی شەڕی دوو بنەماڵەی دووژمندار، سادق مەدلوول پارێزگاری پێشووتری بابل بریندار كرا.
میدیاكانی پارێزگای بابل بڵاویان كردەوە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی سریدیب لە سنووری پارێزگای بابل، شەڕ و پێكدادان لەنێوان دوو بنەماڵەی دووژمندار دروستبوو.
لە ئەنجامی شەڕە تەقەی نێوان دوو بنەماڵەكەدا، سادق مەدلوول پارێزگاری پێشووتری بابل و دوو كەسی دیكە بریندار بوون.
پارێزگاری بابل و هەردوو بریندارەكەی دیكە رەوانەی نەخۆشخانە كران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.