ئهمرۆ دووشهممه ، پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، به گوژمهی 5 ملیار دینار 26 یاریگا نۆژهندهكرێتهوه و دروست دهكرێت بۆ تیپه میللیهكانی ناو شاری ههولێر.
لای خۆیهوه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگهیاند: ئامانجمان پەرەپێدانی توانا و ئامادەکردنی یاریزانانی تیپە مللیەکانه بۆ بەرهەم هێنانی ئەنجامی باشتر و دروستكردنی یاریزانی لێهاتوو لە شارەكەماندا.
پارێزگای ههولێر رایگهیاند: لە ڕێورەسمێكدا لە یاریگای گەڕەكی باداوەی شاری هەولێر، بە گوژمەی ( 4 ملیار و 419 ملیۆن و 695 هەزار و 934 دینار ) لەلایەن كۆمپانیای GMT دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ( 26 یاریگا) لە سنووری پارێزگای هەولێر و دروستكردنی یاریگایەكی نوێی ( 11 ) یاریزانی لە سەنتەری قەزایی هەریر كرا.
لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر لە وتارێكدا بۆ ئامادهبووان سوپاسی مهسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پشتیوانی و ڕەزامەندیان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
راشیگەیاند، بە دڵنیایی ئەم پڕۆژەیە تەنها دەستپێکە بۆ قۆناغی نوێی گەشەپێدانی وەرزش و لاوان لە پارێزگای هەولێر. ئومێد دەكەین بە هاوبەشی و پشتیوانی هەمووان بتوانین هەولێر بگەێنین بە ئاستێكی بەرزی وەرزشی و چالاکی لاوان و گەنجان.
جێگەی باسە، لەو پڕۆژەیەدا 26 یاریگا نۆژەن دەکرێتەوە و یاریگایەكی نوێی 11 یاریزانیش لە سەنتەری قەزای ھەریر دروست دەکرێت، بە شێوەیەکی نوێ و بە ستانداردی جیهانی.
لەو 26 یاریگایەشدا، 16 یاریگایان بۆ شەش یارەزانیە و 8 یاریگاش بۆ 11 یارەزانی دیزاین کراوە، كە زیاتر تیپە مللیەكان و یاریزان بۆ راهێنان سوودی لێ دەبینن .


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.