Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی لە رووسیا رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنی لە وڵاتی رووسیا بۆ ساڵی (2026- 2027) راگەیاند و دەڵێت داواکار نابێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکوومەت دامەزرابێت.
 

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لە وڵاتى رووسیا بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی روسیای فیدرال زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بەمەبەستی خوێندن بەم شێوەی خوارەوە:

هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی رووسیا هەبێت بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:

https://education-in-russia.com

- دواکات بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەوەو ئەپلۆدکردنی فایلەکان (وەرگێردراوی سەر زمانی رووسی و تەسدیقکردنی لە کونسولخانە) بریتیە لە (15/ 1/ 2026).

- بۆ ئەوەی پێشکەشکارانی هەرێمی کوردستان جیابکرێنەوە لەگەڵ ناوچەکانی تری کۆماری عێراق، پێویستە پێشکەشکار لە کاتی تۆمارکردن و پێشکەشکردن کلیکی ئەم دەستەواژەیە (Iraq Kurdish Autonomous Region) بکات. ژمارەی تۆمارکردن لە هەرێمی کوردستان بەم ژمارەیە (IRI- 10000/26) دەست پێدەکات.

- بۆ هەر پرسیارێک یان هاوکاری لە پرۆسەی پێشکەشکردن، ستافی تایبەت لە کونسوڵخانەی رووسیا لە هەولێر رۆژانی (دوشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە) لە سەعات (10ى بەیانى بۆ 1ى نیوەڕۆ) دەبێت.

مەرجەکانى پێشکەشکردن:

1. بەکالۆریۆس:

- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

- دەبێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.

- بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستی- یان لە (85%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەرێزانەی داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستى-یان لە (80%) کەمتر نەبێت، ئەو بەرێزانەشی داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستى-یان لە (75%) کەمتر نەبێت.

- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی رووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پر بکاتەوە.

2. ماستەر:

- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.

- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.

- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.

- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی رووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پڕبکاتەوە.

3. دکتۆرا:

- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.

- دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.

- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.

- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی رووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پڕبکاتەوە.

تێبینی: هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.