Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:44

ناوی ئەو چوار هەزار فەرمانبەرەی ئەمڕۆ زەوییان بەسەر دابەش كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ناوی ئەو چوار هەزار فەرمانبەرەی بڵاوكردەوە كە ئەمڕۆ دووشەممە زەوییان بەسەر دابەش كرا.

لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زەوی، ئەمڕۆ دووشەممە لە قۆناغی چوارەمدا، چوار هەزار پارچە زەویی دیكە بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر تیروپشكیان بۆ كرا.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە ڕاگەیاندنی قۆناغی دیكەی دابەشكردنی زەوی، رایگەیاند: كاركردنی تیمەكانی شارەوانی لە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوامە بۆ ئەوەی قۆناغی دیكەی زەوی بۆ فەرمانبەران تیروپشكیان بۆ بكرێت و سەرجەم فەرمانبەران ببنە خاوەن زەویی خۆیان.

بۆ بینینی ناوی ئەو چوار هەزار فەرمانبەرانەی كە ئەمڕۆ دووشەممە زەوییان بۆ دەرچووە كلیك لەسەر (ئەم لینكە) بكە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.