وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لەو چوار هەزار پێشمەرگە كرد كە ئەمڕۆ دووشەممە زەوییان بەسەر دابەش دەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا 16 هەزار پارچە زەوی دابەش کرا، ئەمڕۆ دووشەممە نزیکەی 4 هەزار پارچە زەوی بەسەر ئەو کەسانە دابەش دەکرێت کە کارتی زانیاریان سەنتەری شاری هەولێرە.
بڵاویشی كردەوە: پیرۆز بێت بۆ هەموو ئەو پێشمەرگە دلێرانەی کە ئەمڕۆ شایانی وەرگرتنی زەوی دەبن.
وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەش دا: ئەو پێشمەرگانەی ناویان تۆمارکراوە و شایانی وەرگرتنی زەوین، لەو شوێنانەی کە بۆیان دیاریکراوە زەوییەکانیان بۆ دیاری دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.