Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشوازی له‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 10ی تشرینی دووه‌م‌، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی كرد.

 له‌ دیداره‌كه‌دا: دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کران.

هه‌ردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتییانەی دوور لە پێشێلکاریی .

هەروەها خوازیاربوون ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهێنێنانی ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و ژیانی گشت هاووڵاتییانی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.