Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

یەکێتیی زانایان: بەشداری کردن لە هەڵبژاردن ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە

کوردستان TV
100%

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداری کردن لە هەڵبژاردن ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

ڕۆژی دووشەممە، 10ـی تشرینی دووەم، یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، ڕایگەیاند: ''هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگە بۆ نوێکردنەوە و ئیدارەدانی وڵات و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک، بۆیە ئەمانەت و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و چەند بە پاکی و رێکوپێکی و بێ فڕوفێڵ بەڕێوە بچێت هەر کەمە''.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە پێی واقع پێگەی کوردستان لەناو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق چەند بەهێز بێت، زیاتر توانای بەرگری و داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و نەتەوەییەکانی دەبێت.

یەکێتیی زانایان ڕاشیگەیاند: بەشداری بەرفراوان و کارای هاووڵاتیان لە چوارچێوەی بنەما شەرعی و یاسایی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گەل و نیشتمان و کەشێکی ئارام ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گرنگترە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا یەکێتیی زانایان هیواخواستە کە خوای گەورە یارمەتیدەر بێت و ئەم پرۆسەیە بەخێر بۆ کوردستان بگەڕێتەوە و ئارامی و ئاوەدانی و تەبایی نێو ماڵی کورد مسۆگەرتر بکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.