دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه گوایه له رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا له به‌یانی سێشه‌ممه 11-11 ئینترنێت راده‌گیرێت له عێراقدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ده‌نگۆیانه به ناڕاست وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت،هیچ گرفتێك له خزمه‌تگوزاریی ئینترنێدا نابێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، دیلان ره‌شاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن، به‌یانی سێشه‌ممه له رۆژی ده‌نگدانی گشتیی خزمه‌تگوزاری ئینترنێت راده‌گیرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت: به هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه هیچ گرفتێك له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینترنێت نیه بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دیلان ره‌شاد ئه‌وه‌شی گوت: هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و له حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه دووپاتییان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه له ده‌نگدانی گشتیدا، خزمه‌تگوزاری ئینترنێت به ته‌واوی له به‌یانی زووه وه به‌رده‌ست ده‌بێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هیچ هۆكارێك نییه بۆ راگرتنی ئینترنێت له رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا و هیچ نووسراوێك یان ئاماژه‌یه‌كی وامان بۆ نه‌هاتووه نه له كۆمیسیۆن نه له سه‌رووی خۆمان وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
راشیگه‌یاند، خزمه‌تگوزاریی ئینترنێت بۆ هه‌موو بنكه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان دابین كراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.