بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی کە خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی بەرەی نوێ، لە ڕێگای زیادکردنی ئاشکراوە دەفرۆشێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند لەسەر داوای بریکاری داواکار (وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان/سەرەڕای کارەکەی)، لە ڕێگەی یادکردنی ئاشکراوە 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشێت کە سەرجەمیان لە کەرتی 1ی مەڵکەند و دەباشانن و بە ناوی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری – هاوپشکی تایبەت تۆمارن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکراشی کردووە ئەم موڵکانە لە بەرامبەر قەرزی خاوەن قەرز (وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان / سەرەڕای کارەکەی) کە بڕەکەی سێ ملیار و پێنج سەد و هەشتا ملیۆن و حەوت سەد و دە هەزار دینارە دەفرۆشرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.