سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد كە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە سەركەوتوویی كۆتایی هات و رێژەی بەشداریكردن لە تەواوی عێراق 82% بووە.
دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە تەواوی عێراق بەشێوەیەكی ئازاد و زۆر سەركەوتووانە بەڕێوەچوو بێ ئەوەی هیچ كێشەیەكی تەكنیكی ئامێرەكان و تۆماركردنی سكاڵایەك ئەنجامدرا.
راشیگەیاند: بەشێوەیەكی گشتی رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت زیاتر لە ملیۆنێك و 100 هەزار دەنگدەر بووە كە دەكاتە رێژەی 82%.
سەرۆكی كۆمیسیۆن جەختیشی كردەوە كە ئەم ڕێژەیە نوێنەرایەتی ڕێژەیەکی بەرفراوان و بێ وێنە دەکات لە دەنگدانی تایبەتدا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی متمانەی دەنگدەرانە بەو ڕێکارە تەکنیکی و رێكخستنانەیە کە جێبەجێكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.