Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 00:01

كۆمیسیۆن: زیاتر لە 90%ی ئەنجامەكانی دەنگدان نێردراون بۆ بنكەی سەرەكی كۆمیسیۆن

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، تا ئێستا 90%ی ئەنجامەكانی دەنگدانی تایبەت بەشێوەی ئەلیكترۆنی نێردراون بۆ بنكەی سەرەكی كۆمیسیۆن لە بەغدا.

جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاند: رێژەی گەیشتنی ئەنجامەكان دەنگدانی تایبەت بۆ بنكەی سەرەكی كۆمیسیۆن گەیشتۆتە 90%.

راشیگەیاند: ناردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە بنكەكانی دەنگدانەوە بۆ بنكەی سەرەكی كۆمیسیۆن لە سەرجەم پارێزگاكان بەشێوەیەكی زۆر سەركەوتووانە نێردراون.

گوتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ئاماژەی بەوەش دا كە كاتژمێر 8ی ئەمشەو بەفەرمی رێژەی بەشداریكردنی هێزە ئەمنییەكان و ئاوارەكان لە دەنگدانی تایبەت بڵاو دەكەنەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی 9/11/2025 پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان و سەرجەم پارێزگاكانی عێراق د ەستی پێ كرد و كاتژمێر 6ی ئێوارە كۆتایی هات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.