ئەمڕۆ شەممە محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی نێردەی هاوكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یونامی)، متمانەی نوێبوونەوەی خۆی بە كارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنی عێراق دووپاتكرده‌وه.
هاوكات جەختی لە گرنگی بەشداریكردنی بەرفراوانی هاووڵاتییانی گه‌لی عێراق لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كردەوە.
محه‌مه‌د حه‌سان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی " عێراقی" رایگه‌یاندووه: ئەمڕۆ بە یاوەری له‌تیف ره‌شید سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی بارەگای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانمان كرد، لەوێ لەگەڵ سەرۆكی كۆمیسیۆن و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی كۆمیسیۆن كۆبووینەوە و به‌دواداچوونمان بۆ چۆنیه‌تی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتووانه كرد.
حەسان دەشڵێت: لەم سەردانەدا متمانەی خۆمان بە كۆمسیۆن و ئەندامەكانی دووپاتكردەوە، داواشمان لێ‌كردن كە بەرزترین پێوەرەكانی یەكپارچەیی و سەربەخۆیی بپارێزن بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەكان و ئایندەی عێراق.
هیواشی خواست هاووڵاتییانی گه‌لی عێراق به هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌كان ، بەشداری فراوان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن و بە هۆشیاری و بەرپرسیارێتییەوە بەشداری چالاكانە بكەن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێویسته بە وردی ئەو كاندیدانە هەڵبژێرن كە خزمەت بە گه‌لی عێراق دەكەن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.