Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:57

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن: ئه‌وانه‌ی له‌ بانگه‌شه‌ به‌رده‌وام بن به‌ تووندی سزا ده‌درێن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 8ی تشرینی دووه‌م، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق دووپاتی كردەوە كە رێكاری یاسایی تووند بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرنەبەر كە ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن پێشێل دەكەن.

جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمیسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووە : كۆمسیۆن رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كاندیدانە دەگرێتەبەر كە سەرپێچی رێساكانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن، بە شكاندنی ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بانگه‌شه‌كانیان بی ره‌چاوكردنی یاسا به‌ركاره‌كانی كۆمیسیۆن.

 ئاماژەی بەوەشكرد، پێبژاردنی تووندی دارایی بەسەر سەرپێچیكاراندا دەسەپێنرێت.  

غەلای روونیشی كردەوە : كە ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن بریتییە لە خۆبەدوورگرتن لە بڵاوكردنەوە لە رێگەی دەزگاكانی راگەیاندن و پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا و ئەنجامنەدانی كۆنفرانس یان سیمیناری بانگەشەی هەڵبژاردن و نەناردنی نامەی كورت و بەشدارینەكردن لە هیچ شێوەیەكی تری بڵاوكردنەوە.

راشیگه‌یاند : تیمەكانی چاودێری لە فەرمانگەی نیشتمانی و فەرمانگەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان بەردەوامن لە كارەكانیان لە چاودێریكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.