دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی، دوو برای خێزانێك كه هه‌ردووكیان منداڵ بوونه و ته‌مه‌نیان له نێوان 8 بۆ 6 ساڵیدا بووه، له ناعورێكی ئاودا له گوندی داره‌خورمای سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین خنكان.
لای خۆیه‌وه، رەفیق قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو برای یه‌ك خێزان كه هه‌ردووكیان مناڵ بوونه لە گوندی دارە خورمای سەر بە قەزای خانەقین لەوبەری سیروان لە ناعورێکی ئاودا خنکاون.
گوتیشی: دوو براکە ناویان "ئەحمەد دیاری و هاومەند دیاری"یه و تەمەنیان 8 ساڵ و 6 ساڵ بووه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: لە ئێستادا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادوەریی کەلارە و دوای توێكاریی ده‌درێته‌وه خێزانه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.